هه‌رێم دو ملیار و 255 ملیۆن دینار ده‌داته به‌غدا
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ ١٢٠ ملیار دیناری وه‌ک داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی (ئایار/٥)ی ئه‌مساڵ راده‌ستی حکومه‌تی فیدڕاڵ کرد، به‌پێی نوسراوه‌که‌ش دو ملیار و ٢٥٥ ملیۆن دیناری ئه‌و پاره‌یه، به تاک هه‌زار دیناریه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێکی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری که واژۆی ئاوات جه‌ناب نوری له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی لقی هه‌ولێری بانکی ناوه‌ندی فیدڕاڵ کراوه، تێیدا ئاماژه به‌وه‌کراوه که ١٢٠ ملیار دینار وه‌ک داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی (ئایار/٥) راده‌ستکراوه.به‌پێی نوسراوه‌که، بڕی شه‌ش ملیار و ٢١٠ ملیۆن دینار له پاره‌که به ٥٠ هه‌زار دیناریی، بری ٣٧ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار به ٢٥ هه‌زار دیناریی، بری ٥٣ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار به ١٠ هه‌زار دیناری راده‌ستی لقی هه‌ولێری بانکی ناوه‌ندی کراوه.هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌که، بری ٣٠ملیار و ٨٩٥ ملیۆن دینار به پێنج هه‌زار دیناری، بڕی دو ملیار و ٢٥٥ ملیۆن دیناریش به تاک هه‌زار دیناریه.