ته‌مووز 23, 2025 19:35 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێم: به‌غدا لە زووترین کاتدا موچە بنێرێ

ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان دوپاتی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش جێبەجێکردوه‌ بۆیە دەبێت حکومەتی فیدراڵیش لە زوترین کاتدا موچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بنێرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، ئەنجومەنی وەزیران، دووپاتیکردەوە کە "هەرێمی کوردستان هەمو پابەندییەکی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردوە، سەبارەت بە بەشی گەنجینەی فیدڕاڵ لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڕی ١٢٠ ملیار دیناری بە کاش خستوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەک لە ڕێککەوتنە هاوبەشەکە هاتوە، ئەوە سەرەڕای ناردنی لیستی موچەی پەسەندکراوی هەردو مانگی ئایار و حوزەیران و وردبینی کردنی هاوبەشی هەردو وەزارەتی دارایی و ناردنی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە".

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان دەکات، کە بە شێوەیەکی ڕاستگۆییانە و بەرپرسانە کار بکەن و نەبنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست ، هەروەها دور لە تێکدان و خراپەکاری و چەواشەکاری ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و نەبنە بڵندگۆی ئەو کەسانەی کار بۆ پشێوی و ئاشوب نانەوە دەکەن.

سەرپەیڤ