دیداری شاندی ئێرانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق
شاندێک لە ئێرانەوە بە سەرۆکایەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد
مەسرور بارزانی سەرۆک وزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە شاندێکی فەرمی ئێرانی بە سەرۆکایەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕوژئاوایی و لەو دیدارەدا دوو لایەن سەبارەت بە گەشەی پەیوەندیە دوو لایەنەکان بە تایبەت لە بوارەکانی پەرەی هاوکاری بازەرگانی و هات و چۆ و ترانزیتی گەشتیاران لە نێوان دوو لایەن وتووێژیان کرد شاندی ئێرانی هەروەها سوپاسی حکومەتی هەرێمی کردستانی عێراقی کرد لەبەر هاوکاریەکان و بوارخۆش کردن بۆ پێشوازی و میوانداری لە زیارەتکارانی ئێرانی لە پیروزگەکانی عێراق .
مەسرور بارزانی سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستاتنی عێراق بەرلەمە لە وتووێژێکدا وتبووی؛ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێز دادەنێ بو پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ هەموو وڵاتان بو وێنە ئێران و هیچکات هاوبەشی پیلانگێڕیی دژی دراوسێیەکانی نەبووە و هیچکات نەبووەتە سەرچاوەی هەڕەشەکان دژی ئەو وڵاتانە .