حکومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی موچه و نه‌وت کۆده‌بێته‌وه
ته‌مووز 29, 2025 18:55 Asia/Tehran
سبەی چوارشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی موچه‌ی دو مانگ و هه‌نارده‌ی نه‌وت کۆده‌بێته‌وە و کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی کاری، کۆبونه‌وه‌که‌ش سێ خاڵ له‌خۆده‌گرێت که یه‌که‌میان به‌دواداچونه بۆ موچه‌ی مانگه‌کانی (حوزه‌یران/6 و ته‌مموز/7)ی موچه‌خۆران.
ته‌وه‌ری دوەمیش، بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ده‌بێت، له خاڵی سێیه‌میشدا چەند پێشنیازێک لەبارەی خزمەت و خانەنشینی و موچەی هێزەکانی پێشمەرگە ده‌خرێنه‌ڕو.