حکومه‌تی هه‌رێم: نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ ده‌که‌ین و پێویسته موچه‌ی مانگی شه‌ش ره‌وانه بکرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کۆبوه‌وه و ڕایگەیاند: لیستی موچه و ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2026، ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ کراوه و له به‌رامبه‌ردا، ده‌بێت به‌غدا موچه‌ی ئه‌و مانگه خه‌رجبکات
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسیارێتی قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی کۆمپانیای نه‌وتی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌گرێته ئه‌ستۆ که به گوێره‌ی بڕیاری هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و هه‌رێم بۆ مه‌به‌سته‌کانی به‌کارهێنانی ناوخۆ له هه‌رێم، ته‌رخان کراوه. ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ئێستا ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده و له لایه‌ن کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت راده‌ستی سۆمۆ ده‌کرێت ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ئێستا ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده و له لایه‌ن کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ڕاده‌ستی کۆمپانیای به بازاڕکردنی نه‌وت (سۆمۆ) ده‌کرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌کردنی له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.