ئاب 06, 2025 20:37 Asia/Tehran
  • کۆمپانیای سۆمۆ : هەرێمی کوردستان هێشتا هیچ نەوتێکی ڕادەستی ئێمە نەکردووە

بەڕێوەبەری سۆمۆ ڕایگەیاند بە پیی ئامادەیی تۆکمە و تەواو بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ، هەتا ئێستاکە هیچ بارێک لەلایەن ئەم ناوچەوە ڕادەستی بەغدا نەکراوە/ .

قسەکانی " عەلی نەزار" لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە هەموو دەستور وناوەڕۆکەکانی ڕێککەوتننامەی هەناردەکرانی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی هێڵی بووری جیهان ڕاگیراون . عەلی نەزار هەروەها لە کاردانەوە بە بڕێک لە ڕاپۆرتەکان لەمەڕ قاچاخ کردنی نەوت لە بەندەری عێراق وتی: بەندەرەکانی عێراق لە ژێر چاودێری دروست دان وهیچ جۆرە ڕەوتی قاچاخ کردن یا ئۆپراسیۆنی گۆماناوی لە بواری هەناردەکرانی نەوت ئەنجام نەبووە . 

لە پێوەندی لەگەڵ قەبارەی هەناردە کردنی نەوتی ڕۆژانەی عێراقیش وتراوە: عێراق ڕۆژانە لە نێوان سێ ملیۆن و ٣٥٠ هەزارهەتا سێ ملیۆن و٤٠٠ هەزاربەرمیل نەوت هەناردە دەکات کە نزیک بە سەتی ٧٨ هەتا هەشتا ی ڕەوانەی وڵاتانی ئاسیایی دەبیت وبەشێکی تریش هەناردەدەکرێت بۆ ئەوروپا وئەمریکا /. 

سەرپەیڤ