شاسوار عەبدولواحید بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا
ئاب 13, 2025 15:29 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی لە دەسگیرکرانی شاسوار عەبدولواحید ، سەرۆکی جوولانه وه ی نەوەی نوێ ، هەواڵی دا.
هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەناو گوندی ئەڵمانی، شاسوار عەبدولواحیدی،بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکردوە.ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ ڕایده‌گه‌یاند، ده‌ستگیرکردنی شاسوارعه‌بدولواحید، سیاسییه و وتی ئه‌گه‌رتا هه‌فته‌ی داهاتو پابه‌ندی ڕێکه‌وتنه‌که نه‌بن ئه‌وا جوڵانه‌وه‌که "هه‌نگاوی کرده‌یی" ده‌نێت.ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان ڕایگه‌یاند، "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕاهاتوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی پارتی و یه‌کێتی، ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوان بوین بهێنرێته به‌رده‌م دادوه‌ر، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی هێڵرایه‌وه و براوه‌ته شوێنێکی نادیار".