رێکه‌وتنی نه‌وتیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له سه‌ر میکانیزمی هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وت ڕێککه‌وتن و ئه‌و رێکه‌وتنه‌ش له‌لایه‌ن 23 که‌سایه‌تی شاندی هه‌ردولا واژۆکراوه
کۆبونه‌وه‌کان له 17ی مانگی (ته‌مموز/7)ی 2025 ده‌ستیانپێکرد و له‌م ماوه‌یه سه‌ردانی ته‌واوی کێڵگه‌کانی هه‌رێم کراوه و دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی کێشه‌کانی هونه‌ری گفتوگویه‌کی زۆر، له 11ی (ئاب/8) رێکه‌وتن له‌سه‌ر میکانیزمی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کێڵگه‌کانی هه‌رێم کراوه، که به گوێره‌ی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هه‌رێم گلده‌درێته‌وه، به‌رهه‌مه‌که‌ی دیکه بۆ هه‌نارده‌کردن ڕاده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆ ده‌کرێت.ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ، ماوه‌ته‌وه حکومه‌تی عراق له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا قسه بکات و پرۆسه‌که جێبه‌جێبکرێت