دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای کۆبوونەوەی شاندی وەزیرانی عێراق
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بڕی 120 ملیار دینار ڕادەستی حکومەتی عیراق دەکات، شاندی هەرێمیش جارێکی دیکە دەچێتە بەغدا بۆ دانوستان.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوابەدوای بەردەوامی قەیرانی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا، بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، هەروەها تیمی دانوستانکاری هەرێمیش جارێکی دیکە دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەران. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل و پێشبینیش دەکرێت تا ئەو کاتەی هەناردەکردن دەست پێدەکات، ئەم ڕێژەیە بگاتە 220 هەزار بەرمیل، لەو ژمارەیەش 170 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت و ئەوەی تریش لە ناوخۆی هەرێمدا بەکاردەهێنرێت. وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەیە هەفتەی داهاتوو بڕی 120 ملیار دینار ڕادەستی حکومەتی عیراق بکات، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.