ڕه‌وتی هه‌ڵوێست؛ پشتیوان و بەشدار لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هەرێم
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوانی و به‌شداری خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی هەرێمی کوردستانی عێراق ده‌کات کە لەبەر ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دواکەوتنی چەند مانگەی مووچه بەڕێوەدەچێ.
ڕه‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان دیاری کردووه، پشتیوان و به‌شدار ده‌بین له‌گه‌ڵیان، به هه‌موو توانایه‌کمان به‌رگری له داواکاریه‌کانیان ده‌که‌ین.ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕاشیگه‌یاندووه: "ده‌بێت ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی کراوه بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی نانه‌وتی به‌مه‌به‌ستی دابین کرانی مووچه جێبه‌جێ بکرێت، خه‌ڵکی هەرێمی کوردستان له دۆخێکی خراپی ژیانکردندایه و نابێت بکرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدار و کۆمپانیایێک".