ئاب 21, 2025 19:43 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە سزای ٤ ساڵ و نیو زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسێکی کورد

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، دادگای هەولێر هیچ پاساوێکی بۆ بڕیارەکەی لە دژی ڕۆژنامەنووسی کورد شیروان شیروانی نەخستووەتەڕوو.

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەربە دەرکردنی بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر دژی ڕۆژنامەنووس شیروان شیروانی . ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە سزای چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا، حوکمێک کە بە وتەی شیروانی  لەسەر بنەمای ئەو تۆمەتانە بووە کە ڕەتیدەکاتەوە. نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد کە دادپەروەری و شەفافیەت دەستەبەر بکەن و دڵنیابن لەوەی ئەو سزایانەی دەرکراون لەگەڵ ستانداردە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان بگونجێت. 

سەرپەیڤ