دەسپێکی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوولانه وه ی نەوەی نوێ لە سلێمانی دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوولانه وەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی بە چەپڵە لێدان لەلایەن ئامادەبووانەوە دەستیپێکرد . شەوی ١٢ی ئاگوستی ٢٠٢٥، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی شاسوار عەبدولواحیدیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرد. دوای چەند کاتژمێرێک وتەبێژی پۆلیس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دەستگیرکردنی لەسەرحوکمی دادگا بووە. ئەم کارە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی ئەندامانی نەوەی نوێ بووەوە. نوێنەرانی بزوتنەوەکە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیان بە هەنگاوێکی سیاسی ناوبرد و جەختیان لەوە کردەوە کە دۆسیەکە لە وەڵامی گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بووە کە تیایدا شاسوار عەبدولواحید هۆشدارییداوە لەوەی ئەگەر تا هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنە سیاسییەکان جێبەجێ نەکرێن، ئەوا نەوەی نوێ "هەنگاوی کردەیی" دەنێت