سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان : ناکۆکییەکان دەبێ لە ڕێگای یاسا و بە بێ توندوتیژی چارەسەر بکرێن
دوای تێکهەڵچوونی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی کە بووە هۆی گیانلەدەسدانی چەن کەس ، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جەختی کرد لەسەر پێویستی لەبەرچاو گرتنی یاسا ، پاراستنی ئاسایش و ئارامی شار و ڕێزگرتن لە گیان و ماڵی هاووڵاتیان و خوازیاری چارەسەر کردنی هەموو ناکۆکییەکان لە ڕێگای یاسا و بە دوور لە توند و تیژی بوو .
بە دوای تێکهەلچوونەکانی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژومارێک لە هاووڵاتیان سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیکی فەرمی وێڕای هاوخەمی دەربڕینی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیان و هیوای چاک بوونەوەی خێرای برینداران جەختی کرد لەسەر لەبەرچاوگرتنی یاسا و دووری کردن لە توند تیژی و ناکوکییەکان .لەلایەکی دیکەوە بە دوای تێکهەڵچوونی خوێناوی هوتێڵ لالەزار لە سلێمانی کە جگە لە خەساری گیانی خەساری ماڵی زۆریشی داوە لە گەشتیاران ماڵەکان و تڕوموبیلەکان دەڤەری سەرۆکی یەکێتییش ڕایگەیاند هەموو ئەو کەسانەی کە لەو ڕووداوەدا زیانیان لێ کەوتووە زیانەکە قەرەبوو دەکرێتەوە و پێی و شوێنی یاسایی و دارایی لەو ڕووداوە لە فەرمانی کاری دایە سەبارەت بە خەساری گیانی ئەو تێکهەڵچوونە تا ئێستا گیان لەدەسدانی چوار کەس پشتڕاس کراوەتەوە سێ کەس لە فەرمانبەرانی هێزی ئاسایشی و یەکێک لە پاسەوانەکانی لاهور شێخ جەنگی کە سەرۆکی بەشی جەماوەریش بووە . شێخ جەلال سەعید خاوەنی ئەو شوێنە گەشتیاریەش ڕایگەیاند خەساری زۆرمان لێکەوتووە و چەن بنەماڵەش لەو تێکەڵچوونە زیانیان دیتووە . هەروەها یەکێک لە دراوسێیەکانی هوتێڵ لالەزار یش وتی گوللە هاوەنێک دراوە لە حەوشەی ماڵەکەم و تڕوموبیلەکەم تێکشکاوە . سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگگی سەرۆکی بەرەی گەل هاوڕێ لە گەڵ دوو براکەی پولاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی دوای تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانی لە هوتێڵ لالەزار ی سلێمانی دەسگیرکراون .