تەنها مووچەی مانگی شەشی هەرێم ڕەوانە دەکرێت
ئاب 26, 2025 17:51 Asia/Tehran
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوە موچه‌ی مانگی شه‌شی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه بکات، په‌رله‌مانتارێکی کوردیش ده‌ڵێت، بڕیاره‌که ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه.
کاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا موچەی مانگی شەش خه‌رجبکرێت، به‌ڵام ده‌بێت هەرێم 120 ملیارەکەی داهاتی نانەوتی رادەست بکات و لیژنەکان بەردەوام دەبن.ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئەگەرگەیشتنە ئەنجام، لەسەر بنەمای ئەوە مانگەکانی دیکه‌ش خەرج دەکرێت، ئەگەر نەگەیشتنە ئەنجام و رێککەوتن، ئەوە پەنا دەبرێت بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت یا خود دادگا بۆ یەکلاییکردنەوە و تەفسیری یاسا و رێککەوتنەکان، بۆیه ئه‌و بڕیاره ته‌نها بۆ مانگی شەش ده‌بێت.