تەنها مووچەی مانگی شەشی هەرێم ڕەوانە دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i441131-تەنها_مووچەی_مانگی_شەشی_هەرێم_ڕەوانە_دەکرێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوە موچه‌ی مانگی شه‌شی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ بکات، په‌رله‌مانتارێکی کوردیش ده‌ڵێت، بڕیاره‌که‌ ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه‌.
(last modified 2025-08-26T12:00:51+00:00 )
ئاب 26, 2025 14:21 Asia/Tehran
  • تەنها مووچەی مانگی شەشی هەرێم ڕەوانە دەکرێت

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوە موچه‌ی مانگی شه‌شی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ بکات، په‌رله‌مانتارێکی کوردیش ده‌ڵێت، بڕیاره‌که‌ ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه‌.

کاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا موچەی مانگی شەش خه‌رجبکرێت، به‌ڵام ده‌بێت هەرێم 120 ملیارەکەی داهاتی نانەوتی رادەست بکات و لیژنەکان بەردەوام دەبن.ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئەگەرگەیشتنە ئەنجام، لەسەر بنەمای ئەوە مانگەکانی دیکه‌ش خەرج دەکرێت، ئەگەر نەگەیشتنە ئەنجام و رێککەوتن، ئەوە پەنا دەبرێت بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت یا خود دادگا بۆ یەکلاییکردنەوە و تەفسیری یاسا و رێککەوتنەکان، بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ته‌نها بۆ مانگی شەش ده‌بێت.