ئاب 26, 2025 19:51 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی لە سەر پۆستەکانی حکومەت و پەرلەمان

مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق رایگەیاند کە دابەشکردنی پۆستەکان تا ڕادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە و لە مانگی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان سەرۆکایەتییەکەی هەڵدەبژێرێت و دەست بە کارەکانی دەکات؛ هەروەها پرۆسەکانی دیکەیش بەپێی کات و ڕێکاری یاسایی خۆیان بەڕێوە دەچن.

ناوبراو وتیشی:  شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەسەر پرەنسیپەکانی پێکهێنانی حکوومەت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و دابەشکردنی پۆستەکانیش تا ڕادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە. مەحموود محەممەد پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی دیکە بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتوودا، پەرلەمانی کوردستان سەرۆکایەتییەکەی هەڵبژێرێت و دەست بە کارەکانی بکات.وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئەوەیشی خستە ڕوو، ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان پێکبهێنرێت، ئەوا پرۆسەکانی دیکە بەپێی کات و ڕێکاری یاسایی خۆیان بەڕێوە دەچن.

سەرپەیڤ