ئاب 27, 2025 16:59 Asia/Tehran
  • فەرمانی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین بە پێی یاسای سزادانی عێراق بووە

بەگوێرەی فەرمانێکی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، ڕۆژی 21 و 23ـی ئەم مانگە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەکە لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش لە هەولێر دەرچووە و هەردووکیان بە گوێرەی مادەکانی 56 و 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی داواکراون.

بەگوێرەی فەرمانێکی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی کە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە لەلایەن دادوەر "پشتوان تاهیر"ـەوە دەرچووە، بە گوێرەی مادەکانی 56 و 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکران بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرکراوە.

هەروەها لە فەرمانێکی دیکەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە کە لەلایەن هەمان دادوەرەوە دەرچووە، فەرمانی دەستگیرکران بۆ ئەژی ئەمین دەرکراوە، ئەویش هەر بە گوێرەی مادەکانی 56 و 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.

بە پێی ئەو دوو فەرمانی دەستگیرکردنە، لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین تۆمەتبارکراون بە تێوەگلان لە شەڕەکەی لالەزار، کوشتنی خەڵکی مەدەنی، نانەوەی بشێوی و هەوڵدان بۆ تیرۆر، هەروەها تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانیشیان ئاڕاستە کراوە".

سەرپەیڤ