سزای پێنج مانگ زیندانی بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاری پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکرد، ناوبراو راستهوخۆ دوای بڕیارهکه بۆ چاکسازی گهورانی سلێمانی گواسترایهوه.
به گوێرهی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەرێمی کوردستان، دوای گواستنەوەی شاسوار عەبدولواحید بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی، بەپێی یاسا رێگەی پێدەدرێت، دوای ئەوەی دوو لەسەر سێی حوکمەکەی لە زیندان تەواوکرد، پارێزەرەکانی داوای ئازادبوونی بەمەرجی بۆ بکهن، ئەمەش بۆ هەمو سزادراوێک رێگەپێدراوە.
هێشتا نزیکهی 100 دۆسیهی دیکه له سهر شاسوار عهبدولواحید ماونەتەوە که بهر له تهواوکردنی ماوهی زیندانیکردنهکهشی، ئهو دۆسێیانه رووبهڕووی دهکرێنهوه. شایانی باسە رۆژی 11ی ئاب (مانگی ٨)، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن، "شاسوار عەبدولواحید"ی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە پێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا.