ئه‌یلوول 02, 2025 19:25 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی کورد ڕوو لە سودانی: سزای ئەوانە بدە کە کۆنتڕۆڵی نەوت و داهاتیان کردووە

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا نامەیەکی دەربارەی مووچەی فەرمانبەران و دۆخی هاووڵاتیانی هەرێم دایە سەرۆک وەزیرانی عێراق و داوای لێ‌کرد، مووچە لە ناکۆکیە سیاسیەکان دووربخاتەوە و سزای ئەوانەی بدات کە کۆنتڕۆڵی نەوت و داهاتیان کردووە.

"سۆران عومەر" ئەمڕۆ لەگەڵ "عەلی باپیر"ی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد و نامەیەکی دوو لاپەڕەیی ڕادەستی سودانی کرد. سۆران عومەر لە نامەکەیدا بۆ سودانی ئاماژەی بەوە کردووە، پرسیاری خەڵکی کوردستان لە بەڕێزتان ئەوەیە ئایا گوناحی ئەوان چیە کە دەوامی خۆیان دەکەن و مووچەیان پێ نادرێت، بەڵام بۆچی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانەی ناگیرێتە بەر کە نەوت بە نایاسایی دەفرۆشن و داهات ڕادەست ناکەن؟ سۆران عومەر سێ‌ داواکاری خستە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕایگەیاند: تکایە لە جیاتی مووچە ڕاگرتن، بڕیاری کۆتایی و چارەنووسساز لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بدە.

سەرپەیڤ