تووندبوونەوەی ڕەخنە و گازەندەکان لە بەردەوامکرانی قاچاخی نەوتی هەرێمی کوردستان
عەلی موشکور ، ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بە ڕەخنە گرتن لە بەردەوامکرانی قاچاخی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: کۆنترۆڵ نەکردنی بەغدا بە سەر تێپەڕگە سنووریەکان ، هۆکاری سەرەکی قاچاخ کردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
" عەلی مەشکور" ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت وگازی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژەدان بە گیرەوکێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەتایبەت گیرەوکێشەی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق: هۆی سەرەکی قاچاخی نەوت لە هەرێمی کوردستان ، نەبوونی کۆنترۆڵی بەغدا بە سەر تێپەڕگە سنووریەکانە وژماری تێپەڕگە ناڕەسمیەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە ٢٦ تێپەڕگە و ئەم مەسەلە یەکێ لە کیشە سەرەکیەکانی بە ڕێککەوتن نەگەیشتنی بەغدا وهەولێر لەسەر داهاتە نەوتیەکانە/.
مەشکور هەروەها پیداگرت " پەسەن کرانی یاسای نەوت وگازی عێڕاق دەتوانێ پرس ومەسەلەی نێوان بەغداو هەولێر چارەسەربکات، بەڵام ناکۆکیە سیاسیەکان پیشیان گرتووەبە پەسەن کرانی ئەم یاسایە. ناوبراو هەروەها بڕوای ئەمەیە کە ئەگەر هەرێمی نەوتی خۆی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات وبەشێک لە داهاتەکەی بگەڕێنیتەوە بۆخەزینەی هەرێم، دۆخەکە باشتر دەبێت.
ناکۆکیە کانی نەوت وداهاتە نانەوتیەکانی نێوان هەولێر وبەغدا لە حاڵێکدا بەردەوامە کە لە دانیشتنی دوێنێ شاندی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ شاندی بەغدابە تەوەریەتی داهاتە کانی نەوتی هەرێم و پشکی خەزانەی فیدراڵیش بە هۆی تووند بوونەوەی ئەم ناکۆکیانە ڕێککەوتنێک دەس نەکەوت وبڕیارگیراوتووێژەکان بەردەوام بێت.
لەلایەکی تر درێژەی ئەم ناکۆکیانە بووەتە هۆی شوێندانەری لە دانی مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستانی عیراق بەجۆرێک کە کاروان یاروەیس ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی، جەختی کرد ، تەیف سامی ، وەزیری دارایی عێراق، لەدوایین کۆبوونەوە ودانیشتنی خۆی لەگەڵ شاندی هەولێر بە ئاشکرا وتوویەتی: دانی مووچە تەنیا بەپیی پەسەن کراوی نوسراوی شاندی وەزیران ئەنجام دەبێت ولە ئەگەریی نەبوونی ڕێککەوتن، مووچەی مانگەکانی حەوت ، دە ، یازدە ودوازدە لەگەڵ مەترسیی دواکەوتن ڕووبەڕوو دەبێتەوە.