موچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سبه‌ی دوشه‌ممه موچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت، پارەکەیش لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ سبه‌ی دوشەممە موچەی مانگی (حوزەیران/6)ی 2025، موچەی مانگەکانی (تشرینی یەکەم/10) و (تشرینی دوەم/11)ی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1ی 7ی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون. ئەم وەزارەتخانەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی دابه‌ش ده‌کرێت لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دابه‌شکردنی موچه پشت به‌و پاره‌یه ده‌به‌ستێت که له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆی ڕه‌وانه ده‌کرێت، به‌ڵام بۆ دابه‌شکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست پشت به پاره‌ی داهاتی ناوخۆ ده‌به‌ستێت.