ئه‌یلوول 08, 2025 17:30 Asia/Tehran
  • سەفین دزەیی: هەناردەنەکردنەوەی نەوت زیانی 28 ملیار دۆلاری هەبووە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومه تی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کۆمپانیاکانی نەوت کە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن و دەشڵێت، ''عێراق بۆ وەرگرتنی 1.5 ملیار دۆلار قەرەبوو لە تورکیا، زیانی 28 ملیار دۆلاری لە ئێمە و لە خۆی داوە.'

سەفین دزەیی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی رایگەیاند ''عێراق و هەرێمی کوردستان لەکاتی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە زیاتر لە 28 ملیار دۆلار زیانمەند بوون.''

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە حکومه تی هه ریمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، ''دوای بڕیاری دادگەی پاریس، پێویست بوو تورکیا نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو بداتە عێراق. ئێستا لۆژیکی نییە ئەگەر عێراق چاوەڕێ بکات ملیارێک و نیو وەربگرێ، بەرامبەر زیانی 28 ملیار دۆلار.''

سەفین دزەیی جەختی لەوە کردەوە، ''گفتوگۆکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بەردەوام دەبن و کۆمپانیاکانی نەوتیش دڵنیا بن کە شایستە داراییەکانی خۆیان وەردەگرن.'' ئه  و ووتی پرسی مووچە، بڕی داهاتی نانەوتی و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت ئاستەنگی نێوان هەولێر و بەغدان. بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتی، ''گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، بەڵام هەموو کێشەکان بە یەک دانیشتن چارەسەر ناکرێن.''

سەرپەیڤ