ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە...بڕیار لەنەوت و موچە دەدات
ئهیلوول 10, 2025 19:01 Asia/Tehran
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدەدات، یەکێک لەتەوەرەکانیش تاوتوێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە لەسەر نەوت و موچە.
ئەنجوومەنی وەزیران کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆبوونەوەکە تیشک دەخاتە سەر دواپێشهاتەکانی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت. هەروەها، بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش دەخرێنەڕوو بۆ گفتوگۆ.