قوباد تاڵەبانی: کوردەکان هەمیشە پشتیوانی داخوازەکانی گەلی فەلەستین بوونە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە دیداری سەرکۆنسوڵی فەڵەستیندا جەختی کردەوە کە کوردەکان هەمیشە پشتیوانی داخوازییەکانی گەلی فەڵەستین بوونە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداریدا لەگەڵ ماهر کەراکی، سەرکۆنسوڵی فەلەستین لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە لێکدانەوەی بارودۆخی فەلەستین و پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەن و ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان کوردەکان و بزووتنەوەی فەلەستین، جەختی کرد کە کوردەکان هەمیشە لایەنگر و پشتیوانی داخوازییەکانی گەلی فەلەستین بوونە و هاوخەمی قووڵی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر بەو کارەساتە مرۆییەی کە ئەمڕۆ لە فەلەستین و کەرتی غەززە بەسەر خەڵکی سڤیلدا سەپێندراوە. لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، دوو لایەن جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەلەستین، هەروەها لەسەر ئەوەی کە کوردەکان و فەلەستینییەکان دەبێت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا پشتیوان و پاڵپشتی یەکتری بن، گەیشتنە تەبایی.