شاسوار عەبدولواحید: ئیراده‌مان ناگۆڕێت تا ئه‌و ڕۆژه‌ی کۆتایی به‌م حکومڕانیه خراپه ده‌هێنین
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی زیندانیکراوی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێکدا ڕوو لە شاروومەندانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: "له زیندان بم یان ده‌ره‌وه، به ته‌نها بم یان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دابم، ده‌نگ و ڕه‌نگمان له‌ئێوه بگرن یاخود له‌گه‌ڵتان ئاماده‌بم، یه‌ک زه‌ڕه له بیروباوه‌ڕ و ئیراده‌مان ناگۆڕێت و که‌مناکاته‌وه، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی کۆتایی به‌م حکومڕانیه خراپه ده‌هێنین و ژیانێکی باش بۆ میله‌ته‌که‌مان فه‌راهه‌م ده‌که‌ین".
شاسوار عەبدولواحید راشیگه‌یاندووه: "متمانه‌ی ته‌واوم به خه‌ڵک و هاوڕێکانم هه‌یه که له دو مانگی داهاتوودا نه‌ک پاشه‌کشه ناکه‌ن و سڵ ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکوو به ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینه‌وه ڕوبه‌ڕوی زوڵم و ناحه‌قی ده‌بنه‌وه و ئەم هەڵبژاردنە زەبرێکی قورس لەم دەسەڵاتە گەندەڵە دەدات."
شایانی باسە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە (١١ی مانگی ئاب) بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن دەستگیر کراوە.