ڕاگرتنی نەشتەرگەری لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی کەرەستە
ئهیلوول 13, 2025 20:55 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، قەیرانی دەرمان سیستەمی چاودێری تەندروستی لە پارێزگاکەی پەک پێی خستووە و لەم دۆخەشدا نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومیەکان ڕادەگیرێت.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەداخەوە لە هەفتەی داهاتووەوە ناچار دەبین هەموو نەشتەرگەرییە گشتییەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکان بوەستێنین بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی. ئاشکراشی کرد، کێشەی سەرەکی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە، بەهۆی نەبوونی بودجەی هەرێم، کۆمپانیاکانی دەرمان ئامادە نین دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بە نەخۆشخانە حکومییەکانی سلێمانی بفرۆشن.