ئەگەری بەرزکرانەوەی چەن سکاڵایەکیتر دژ بە شاسوار عەبدولواحید
سەرباری دەرکرانی بڕیاری شەش مانگ زیندان بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەرچاوە ئاگادارەکان باسی بەرزکرانەوەی چەن سکاڵایەکی دیکە دژ بە شاسوار عەبدولواحید و گواستنەوەی دۆسییەکانی بۆ هەولێر دەکەن.
سەرباری ئەوەی کە دۆسییەی شاسوارعەبدولواحید، لە دادگای سلێمانیدا کۆتایی پێهات و شەش مانگ حەبسی بۆ بڕدرایەوە، بەڵام ئێستا ژمارێک لە بەرپرسانی دیاریکراو بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری جوڵانەوەی نەوەی نوێ، خەریکی گواستنەوەی دۆسییە و سکاڵاکانی دیکەی دژ بە ناوبراون بۆ دادگای هەولێر. ژێدەرێکی ئاگاداریش وتوویەتی: بڕیاری شەش مانگ بەند بۆ شاسوار عەبدولواحید تەنیا بۆ یەک لە دۆسییەکانیەتی، پێدەچیت پاش کۆتایی هاتنی ئەم ماوە زیندانییە، سکاڵاکانی دیکەش دژ بە ناوبراو بەرز بکرێنەوە؛ بەتایبەت لە بواری قەرزداری، گەندەڵیی تایبەت بە زەوی و زار و چەن بابەتی دیکەیش. کاوە عەبدولقادر یەکێک لە ئەندامانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە پەیامنێرانی وتووە کە دۆسییەکەی شاسوار عەبدولواحید دۆسییەکەی سیاسییە نەک مافەوانی."