ئه‌یلوول 16, 2025 17:48 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئاسایشی عێراق و ئێران

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە سەبارەت بە جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئاسایشی عێراق و ئێران بەتایبەت لە بواری کۆنترۆڵ و چاودێری بە سەر سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان کۆبوونەوە.

لە دیداری جەلال شێخ ناجی و قاسم ئەعرەجی دا پێداگری کرا لە سەر بەردەوامی و فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق بەتایبەتی لە بواری کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و رێگریکردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاسایشیی نێوان عێراق و ئێران لە بواری کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکان و پرس و بابەتی دیکەی هاوپێوەند بە ئارامی و ئاسایشەوە خرایە بەر باس و لێکدانەوە و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا. 

سەرپەیڤ