ئه‌یلوول 17, 2025 18:16 Asia/Tehran
  • سۆمۆ : هەتا ئێستاکە هیچ به رمیله نەوتیکمان لە هەرێمی کوردستان وەرنەگرتووە

کۆمپانیای نیشتمانی بازاڕدۆزینەوەی نەوتی عێراق " سۆمۆ" ڕایگەیاند کە هەتا ئێستاکە هیچ بارە نەوتێکم لە وەزاڕەتی سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان وەرنەگرتووە.

 

کۆمپانیای نیشتمانی بازاڕدۆزینەوەی نەوتی عێراق " سۆمۆ" ڕایگەیاند کە هەموو گرێبەست ووادەو بەڵێنەکانی خۆمان لەگەڵ کۆمپانیەکانی کڕینی نەوتی بەرهەم هاتووی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێداوە وجارێکی تر پیداگرت کە دەستپێکرانی هەناردەکرانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەبێ پلە وپێگەی عێراق وەکوو سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بازاڕی وزەی ئەوروپا بگەڕێنیتەوە.

کۆمپانیای نیشتمانی بازاڕ دۆزینەوەی نەوتی عێراق سۆمۆ ڕایگەیاند : وەزاڕەتی نەوتی عێراق ووەزاڕەتی سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان لە یەک چوارچیوەی هاوبەش هاوکاری ئەکەن. بە پیی یاسای بودجەی ٢٠٢٥ ، نەوتی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی عێراق دێتە ئەژمار وتایبەتمەندی تەنیا دەگەرێتەوە بۆ پێوەندی نێوان حکومەتی هەرێم وئەوکۆمپانیانە کە لەوێ چالاکی ئەکەن. حکومەتی عیراق ، هەریمی کوردستانی عێراق  و کۆمپانیە کانی بەرهەم هاتوو هەتا ئێستاکە لەم بوارەدا پێشکەوتنی باشیان هەبووە وهەوڵ وتەقالاکان هەروا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بەردەوامە/. 

سەرپەیڤ