ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وت
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 48 کاتژمێری داهاتوودا، ده‌ست به هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌کرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، وه‌زاره‌ته‌که‌یان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، پاش ڕێککه‌وتنی سێ قۆڵی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی نه‌وتی هه‌رێم، له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم رێکه‌وتن.
ئه‌مڕۆش محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا رایگه‌یاند، "ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژویی کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەو کێڵگانە وەردەگرێت کە ده‌که‌ونه هەرێمی کوردستانه‌وه و لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا هەناردەی دەرەوەی دەکات".
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌م هه‌نگاوه دەبێتە هۆی دڵنیابون لە دابەشکردنی یەکسانی سامان و هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردن و هاندانی وەبەرهێنان".