ئاگرکەوتنەوە له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی هه‌ولێر و کەمپێکی زاخۆ
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگرێکی گه‌وره له نەخۆشخانەی ژین لە رێگای کۆیە -هەولێر که‌وته‌وه،له‌ئێستاشدا تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که و له‌هه‌وڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگره‌که‌دان.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌به‌رگریی شارستانی هه‌ولێررایگه‌یاند، له‌ئێستادا تیمه‌کانیان گه‌یشتونه‌ته شوێنی ئاگره‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ژین، و له‌هه‌وڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی، تا ئێستاش هۆکاری سه‌ره‌کی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که نه‌زانراوه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شکرد، جگه له‌زیانی ماددی که به‌ر نه‌خۆشخانه‌که که‌وتوه،هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه و لێکۆڵینه‌وه له‌هۆکاره‌کانی که‌وتنه‌وه‌ی، ده‌کرێ.
بەپێی هەواڵێکی دیکە؛ "ئەڤیندار عیزەت"، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆش گوتی: نزیک کاتژمێر 07:00ـی بەیانی ئەمڕۆ ئاگرکەوتووە لە کەمپی (با‌جد کەنداڵا) وبەهۆیەوە پێنج چادر سووتاون و کەسێک سووتاوە، بەڵام تەندروستیی باشە. کەمپی با‌جد کەنداڵا یەکێکە لەو کەمپانەی سنووری زاخۆ، کە کوردانی ئێزدیی سنووری شنگال تێیدا نیشتەجێن.