پێداگریی خالید شوانی لە سەر هاوبەشیی ڕاستینەی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i441964-پێداگریی_خالید_شوانی_لە_سەر_هاوبەشیی_ڕاستینەی_یەکێتی_لە_حکومەتی_هەرێم
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق و ئەندامی یەکێتی نیشتمانی پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە یەکێتی ئیتر نایهەوێ ئەزموونەکانی رابردووی دووپات بکاتەوە و بە بێ هاوبەشبوونێکی ڕاستینە، بەشدار نابێ لە حکومەتی تازەی هەرێمی کوردستاندا.
(last modified 2025-09-30T13:25:17+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2025 15:03 Asia/Tehran
  • پێداگریی خالید شوانی لە سەر هاوبەشیی ڕاستینەی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق و ئەندامی یەکێتی نیشتمانی پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە یەکێتی ئیتر نایهەوێ ئەزموونەکانی رابردووی دووپات بکاتەوە و بە بێ هاوبەشبوونێکی ڕاستینە، بەشدار نابێ لە حکومەتی تازەی هەرێمی کوردستاندا.

خالد شوانی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە یەکێتی ئامادە بە دووپاتکردنەوەی ئەزموونەکانی رابردوو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە وتیشی: بێتوو وەزارەتی ناوخۆ و ڕاوێژکاری ئاسایشی هەرێم نەدرێ بە یەکێتی، ئەوا ئێمەیش لە حکومەتی نوێدا بەشدار نابین. ناوبراو ڕاشیگەیاند: یەکێتی نیشتمانی  نەیاری دیاریکردنی هێڵی سوورە بۆ پێکهێنانی حکومەتی تازە.

شوانی لە درێژەدا بە ئاماژە بە دیداری ئەمدواییەی نیوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی وتی کە تەوەرەی سەرەکی باس و وتووێژیان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی تازە بووە، بێتوو هێڵە سوورەکان لە حکومەتی نوێیشدا هەر بەردەوام بن، حکومەتی هەرێم دیسان تووشی کێشە و گرفتەکانی پێشووی دەبێتەوە و پێکنایەت. ئەم قسانە لە کاتێکدا هاتوونەتە ئاراوە کە نزیکەی یەک ساڵ تێدەپەڕێ بە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠ ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئێستایش هەر حکومەتی تازە پێکنەهاتووە.