کاردانەوەکان لە حاند گۆڕینی ناوی فڕگەی نێودەولەتی سلێمانی
تشرینی یهکهم 01, 2025 19:05 Asia/Tehran
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران ناوی فڕگەی نێونەتەوەیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕگەی نێونەتەوەیی جەلال تاڵەبانی ، بەڵام ئەو بڕیارە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند بووەوە .
ئەنجومەنی پاراستنی سروشت وکه له پوری سلێمانی ڕایگەیاند نەیاری گۆڕینی ناوی فڕگەی سلێمانیە و ئەو کارە بە هەنگاوێکی حیزبی دەزانن کە پێچەوانەی ویستی دامودەزگا یاساییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی شاری سلێمانییە. دوکتور.محەممەد سابر، بەرپرسی دەزگای جەلال تاڵەبانی، نەیارییەتییەکانی بە "سەلیقەیی و نەشیاو" وەسف کرد و وتی: مام جەلال زیاتر لە نیو سەدەی ژیانی بەخەباتکردن تێپەڕاندووە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ساڵی 2003 دامەزراوە و لە ساڵی 2005 بە فەرمی کرایەوە.