تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی هەڵپەسارد
تشرینی یهکهم 06, 2025 14:49 Asia/Tehran
تورکیا بۆ چەندەمین جار، هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دووپات کردەوەو ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە هەتا شەشەمی ژانڤییەی٢٠٢٦ درێژەی دەبێ.
تورکیا لە ئاڤریلی٢٠٢٣وە سنوری ئاسمانیی خۆی لەڕووی ئەو فڕۆکانەی بەرەو پارێزگای سلێمانی دەچن یان ئەو فڕۆکانەش لە سلێمانییەوە بەرەو شوێنێکی دیکە گەشت دەکەن، داخستووەو ڕێگەنادا فڕۆکەکانی تورکیاش بچنە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
پێشتر "تانژۆ بیلگیچ"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی تاوسەندنی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی و کنەکردنی لەنێو سلێمانی و هەروەها لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەو شارەو دواتریش، هەڕەشە لەدژی ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان، دەوڵەتی ئەو وڵاتە بڕیاری دا، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕابگرێ.