تشرینی یه‌که‌م 07, 2025 19:40 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئەمریکا بۆ بە تاڵان بردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق

لەگەڵ ئاشکرا بوونی ناوەڕۆکی بڕیارنامە نەوتیەکانی نێوان کۆمپانیە ئەمریکیەکان وکاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کارناسان وکاربەدەستانی عێراق لە تاڵان وچەپاوکردنی سەروەت وسامان وسەرچاوە سروشتیەکانی ئەم وڵاتە لەلایەن کۆمپانیە ئەمریکیەکان هەواڵی داوە و لە حکومەتی ناوەندی عێراق داوایان کرد لە ئەم چەپاو وتاڵان کردنە ڕابگرێت.

کارناسان وسیاسەت وانانی عێراقی ئەم ڕۆژانە لە بارەی مەترسیەکانی دزەی کۆمپانیە نەوتیە ئەمریکیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەوڵ وتەقالا بۆ بەتاڵان کردنی سەروەت وسامانی نیشتمانی عێراقیەکان هۆشداری ئەدەن . 

"موعین ئەلکازمی " ئەندامی کۆمیسیۆنی ماڵی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیە نەوتیە ئەمریکیەچالاکەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی خەرج وبەرجی زۆربانی هەڵێنجان وقازانجە زۆرەکان کەلە گیرفانی خەڵکی عێراق دەستی ئەخەن ، ڕاستەوخۆ لە بەرزبوونەوەوپەرەی زیانەکانی عێراق لە داهاتە نەوتیەکان دا دەوریان هەیە وبێ دەنگەی بەردەوامی حکومەتی ناوەندی عێراق لە هەمبەر درێژەی بەشداری کردنی ئەم کۆمپانیانە تاڵان وچەپاو کردنی سەروەت وسامانی نیشتمانی لە ژێر داپۆشینی وەبەرهێنانی دەرەکی درێژە پێئەدات کە ئەم کارە قەبوڵ کراو نیە وبە قازانجی بەرژەوەندی ئابووری عێراق نیە.

حەمزە ئەلجەواهیری کارناسی بەشی نەوتی عێراق یش بە ڕەخنە گرتن لە نەخشە وپلانی کۆمپانیە ئەمریکیەکان بۆ هەناردە کرانی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جیحانی تورکیاوە کە خەرجێکی دووهێندەی لە چاو لەگەڵ هەناردەکران لە ڕێگەی کەنداوی فارس ئەنێتە سەر دەستی عێراق، لەبارەی ئەم تاڵان وچەپاوکردنە هۆشداری دا. 

"حسێن کەرکووکی " چالاکی سیاسیش سەبارەت بە مەترسیەکانی ئاسۆی سیاسی وئابووری لە هەرێمی کوردستانی عێراق هۆشداری داوپیداگرت: گرێبەستە ناڕوونە نەوتیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیە ئەمریکیەکان لە هەڵائیساندنی قەیرانەکان وقوڵتربوونی ناکۆکیەکان لە نێوان حزب ولایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کارتێکەری بەرفراوانی بووە، کەوایە پێویستە حکومەتی ناوەندی وهێزەکانی سیاسی عێراق بۆ پاڕێزرانی سەروەری عێراق لەبارەی ئەم چەپاوکردنە نەوتیە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆمپانیە ئەمریکیەکان بێ دەنگە نەکەن. 

سەرپەیڤ