کونسوڵی گشتی ئێران: پەیوەندی هەولێر و تاران لە هەموو کاتێک پتەوترە
فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووەتە خاڵی بەهێزی خۆی .
ئەسەدی بە جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندییە خێزانی و کولتوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران وتی: دوو نەتەوە لە هەر دوو دیوی ئەم سنوورە ناژین، بەڵکو یەک نەتەوە هەیە و ئەمەش پەیوەندییەکانی نێوانیان زیاترلە ڕابردوو پتەوتر کردووە، لە ڕووی سیاسیشەوە هاوکارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە لوتکەدایە . کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر سوپاسی میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد لە بەر ئەوەی کە لە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆڕتەکانیاندا بێ لایەن بوون لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئەم دواییەی ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی وتی: هاوکارییەکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق قووڵایی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر نیشان دەدات.