بایکوتی هەڵبژاردنە پارلەمانییەکانی عێراق لە لایەن بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانی عێراق
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانی عێراق بە ڕاگەیندرانی ئەوەی کە هەڵبژرادنەکان بایکوت دەکات جەختی کرد کە هەڵبژرادنەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ گوڕانێک لە دۆخی سیاسی و ئیداریدا بە دی ناهێنێت .
عەبدوڵڵا وەرتێ وتەبێژی بزووتنەی ئیسلامی کوردستانی عێراق بە ڕاگەیندرانی ئەوەی کە بە تێپەڕ بوونی ساڵێک لە هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق هێشتا حکومەتی هەرێم پێک نەهاتووە لە حاڵێکدا کە نوێنەرانی پەرلەمان بە بێ ئەنجام دانی هیچ چالاکییەک مووچە و ئیمتیازەکانیان وەردەگرن وتیشی : یاسای هەڵبژاردنەکان لە پێناو بەرژەوەندی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق داڕێژراوە، گومانی تێدا نییە دەنگدان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر باشترکردنی دۆخی ئێستا نییە، بۆیە ئێمە بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنانە دەکەین. عەبدوڵڵا وەرتێ، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ، پەرلەمان بە هۆکاری جیاجیا لە ئامانجە سەرەکییەکانی لیاداوە، وتیشی : شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان جێگای گومانی جددییە، چونکە ئامرازەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنی لە دەستی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمدایە، هەروەها ئەزموونی هەڵبژاردنەکانی پێشووش شایەتی ئەوەن، بۆیە دەنگدان لە هەرێمی کوردستانی عێراق هیچ سوودێکی نییە.