هەڵگرتنی بایکوتی تورکیا لەسەر فڕگەی سلێمانی
دوای نێوبژیوانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و دیداری له گه ل ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، میدیاکان بڵاویانکردەوە، تورکیا بایکوتی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرتووە
. دانا محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی مێدیایی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، نێوبژیوانی نێچیرڤان بارزانی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: بەم نزیکانە گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. هەروەها یەحیا ئۆستون، وتەبێژی هێڵی ئاسمانی تورکیش ڕایگەیاند، بەم نزیکانە گەشتە ئاساییەکانی ئەم گومپانیا ئاسمانیە بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. کاوه یس مەلا پەروێزئه ندامی پێشووی پارتی لە کەرکوکیش وێڕای ئاماژە بە سەفەری سەرۆکی هەرێم بۆ تورکیا ڕایگەیاند نازانم چەند مانگ و ساڵە حکومەتی تورکیا فرینی لە فرگەکەی سلێمانییه وه بو تورکیا داخستووە،کردنەوە وداخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ من هیچ لە شک و گومانی ئەم جۆرە لە سەردانە کەم ناکاتەوە کە هەموو هەڵبژاردنێک ئێمە بۆ ئەبێت سەردانێکی ئۆردۆغان قەرزار بین!