داهاتی سلێمانی لە 20میلیار دینار تێپەڕی
تشرینی یهکهم 11, 2025 17:19 Asia/Tehran
داهاتی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتە زیاتر لە 20ملیار دینار کە لەبەراوەرد لەگەڵ حەفتەی ڕابردوو، زیاتر لە سەدا شەش هەڵکشان پێشان ئەدا.
ماڵپەڕی شەفافیەت ڕایگەیاند داهاتی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە 20 ملیار دینار و لە چاو هەفتەی ڕابردوو لەسەتا شەش زیادی کردووە. بە پێی داتاکانی بڵاو کراوە داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبچە لە نێوان 4 هەتا دەی ئوکتوبری 2025 تێکڕای 20 میلیارد و612 ملوێن و 772 هەزار و 979 دینار بووە . لە هەڵسەنگاندنی، داهاتی ئەم ناوچەیە لە هەفتەی پێشدا 19 میلیارد و 333 ملوێن و 413 هەزار و 291 دینار تۆمار کراوە کە نیشان ئەدات داهاتی سلێمانی لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە یەک ملیارد دینار زیادی کردووە .