شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم
تشرینی یهکهم 12, 2025 18:05 Asia/Tehran
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: تا دوا هەناسە بەرامبەر بە زوڵمی حاکمان ڕادەوەستم.
شاسوار عەبدولواحید وتی: کاری سەرەکیی ئێمە هەوڵ بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخەیە. من لە زیندانم، بەڵام لەهەمبەر زوڵمی دەسەڵاتداراندا لە جاران بوێرترم و تا دوا هەناسە بەرگری لە خەڵک دەکەم. دڵنیام خەڵکی کوردستان لەبیریان نەکردووە کە من لەبەر چی لە زینداندام. ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم.ناوبراو راشیگەیاند: پلانی ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەیە کە بەشدار بین لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراق و کێشەی خەڵکەکەمان چارەسەر بکەین.