تشرینی یه‌که‌م 15, 2025 13:51 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی: حکومڕانانی هەرێمی کوردستان بونەتە ملیاردێر

ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامیی ڕایگەیاند، حکومڕانانی هەرێمی کوردستان بە هەژاری و فەقیری دەستیان پێکرد، ئێستا خۆیان و نەوەکانیان بونەتە ملیاردێر.

سەلاحەدین بەهائەدین، لە میانەی وتارێکدا بۆ ئەندامانی حزبەکەی لە شاری هەڵەبجە ڕایگەیاند جێگەی نیگەرانیە کە حکومڕانانی هەرێم بە هەژاری و فەقیری دەستیان پێکرد، ئێستا خۆیان و نەوەکانیان بونەتە ملیاردەر، کرێکاری و جوتیاریان نەکردوە، بەڵکو بەدزینی سامانی گشتی و خواردنی مافی هاوڵاتیان بەدەستیان هێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ڕۆژانەدا شاهیدی گۆڕانکاری گەورە بوین لەسەر غەززە، کۆبونەوەی بەشێکی زۆری سەرکردەکانی جیهان لە شەرم شێخ بەرهەمی خۆڕاگری و ماندوبون و قوربانیدانی خەڵکی غەززە بوو کە سەلماندی غەززە بەهێزو بەتۆقاندن لەناوناچێت.سەڵاحەدین بەهائەدین باسی لەوەشکرد، لەماوەی دو ساڵی ڕابردوی جەنگی غەززەدا، دیموکراسی و ئازادییەکەی کە ڕۆژئاوا بانگەشەی بۆ دەکرد چووە ژێر پرسیاری جددی و شەرمەزاربون، بەڵام هەڵوێستی ڕۆشنبیرو نوغبەی ڕۆژئاوا لەسەر غەززە جێگەی سوپاس و پێزانینە.

سەرپەیڤ