تشرینی یه‌که‌م 19, 2025 19:39 Asia/Tehran
  • دابەزینی داهاتی سلێمانی لە ٢٠ملیار بۆ ٩ ملیار دینار

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ زیاتر لە ٩ ملیار و ٢٦٤ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار دینار بووە، کە 89% بە شێوەی کاش و نەخت وەرگیراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەفتەی پێش ئەوە داهاتی سلێمانی زیاتر لە ب٢٠ ملیار دینار بووە کە 88% بە شێوەی نەختی بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی هەموو شەش گەنجینەکەی پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە کە برێتین لە:

٢٨ وەزارەتخانە و ناوەند، ١٠٩ ئیدارەی گشتی، ٥١٦ بەڕێوبەرایەتیی گشتی، ٧٨١ ڕێکخراوی کارگێڕی و چوار یەکەی سەر بەو ناوەندانە.

پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجییەکان، پاش ٣٠ ساڵ لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا، تا بەمڕۆ بە شێوەی سەرانسەری لە هەرێمدا جێبەجێ نەکراوە.

سەرپەیڤ