وشدار سەبارەت بە هەوڵی تورکیا بۆ لەناوبردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان
ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی وشداری دا سوپای تورکیا لە سەرەتای مانگی سیپتەمبەرەوە هەڵمەتێکی بەربڵاوی بۆ بڕین و گواستنەوەی دار و درەختی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەس پێی کردووە .
کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ڕایگەیاند حکومەتی تورکیا هەەوڵێکی بەربڵاوی بۆ تاڵان کردن، بڕین و لەناو بردنی دارستانەکانی ناوچەی بادینان دەس پێی کردووە ناوبراو وتی دارەکانی ناوچەکە بە تراکتورگەلی ناسەربازی کۆدەکرێنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ ناو خاکی تورکیا . کامەران عوسمان وتیشی لە سەرەتای مانگی سیپتەمبەرەوە سوپای تورکیا هەڵمەتێکی بەربڵاوی دەس پێی کردووە بۆ بڕینی دارەکان و لەناو بردنی دارستانەکانی ناوچەکانی زاپ و ئاواشین لە ئامێدی . کامەران عوسمان وێڕای ئاماژە بە بێ دەنگەلێکردنی پارتەکان و ڕەوتە سیاسیەکانی هەرێم لە هەمبەر ئەو کارەی تورکیا وتی لە حاڵێکدا کە هەموو سەرقاڵی ڕکەبەرایەتی هەڵبژرادنەکانن هیچ ڕەوتێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان گرینگی نادا بە لەناو چوونی ژینگەی ناوچەکە .