وشدار سەبارەت بە دزەی سەربازیی تورکیا لە عێراق و کردەی تورکیا بۆ لەناو بردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان
تشرینی یهکهم 20, 2025 17:13 Asia/Tehran
ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق سەبارەت بە پەرەسەندنی دزەی سەربازیی تورکیا لەو وڵاتەدا وشداریی دا .
عودەی عەبدولهادی ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی کرد پلانی دزەی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی عێراق پەرەی سەندووە بە جۆرێ کە ژوماری بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 80 بنکە . ناوبراو وتیشی؛ ئامادە بوونی سەربازیی تورکیا لە عێراق نایاساییە و هیچ پاساوێکی بۆ نییە بە تایبەت ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و ئانکارا واژۆ کراوە و هەموو بیانووەکانی پێشوو بێ مانا بوونە . عەبدولهادی وتیشی زیاد کرانی ژوماری بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق پرسیارگەلێکی زۆری سەبارەت بە ویست و نییەتی ئانکارا بە دی هێناوە ئامادە بوونی سەربازیی تورکیا بۆ هەموو کۆر و نێوەندە سیاسیەکان جێگای نیگەرانییە .