هه‌رێم 120 ملیار دیناره‌که‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا کرد
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 120 ملیار دیناری وه‌ک داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی (ئاب/8) ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ کردووە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی ئاب خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانکی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.
ئەم وەزاەتخانەیە ڕونیشی کردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی (ئاب/8)ی ساڵی 2025 که بڕه‌که‌ی 120 ملیار دیناره، به‌شێوه‌ی کاش خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانکی وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی فیدراڵ له لقی هه‌ولێری بانکی ناوه‌ندی عێراق. چاوه‌ڕوانده‌کرێت له دو رۆژی داهاتودا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستکرانی داهاتی نانه‌وتی، بڕی پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی مانگی (ئا/8)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی هه‌رێمی کوردستان ره‌وانه بکات.