تشرینی یه‌که‌م 27, 2025 17:56 Asia/Tehran
  • رەخنەگیران لە قسەکانی مەسرور بارزانی سەبارەت بە کەرکووک

قسەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە کوردستانی بوونی کەرکووک، بەرەوڕووی رەخنەوگازندەی توندی بەرپرسان و پارت و لایەنە عێراقییەکان بوویەوە.

"مەحموود مەشەهدانی"سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە رەت کردنەوەی لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی کوردستانی بوونی کەرکووک، پێی داگرت؛ ئە ڕوانگانە، قەبووڵکراو نیەو بەرپرسانی هەرێم دەبێ لەو بارودۆخەدا کە سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن، خۆ ببوێرن لە لێدوان و قسەی ئاژاوەگێڕانە کە دەبێتەهۆی قەیران چێکردن. لەلایەکی دیکەوە، عەممار کیهە، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەجاتی تورکمانی لە کەرکووکیش بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە قسەکانی مەسرور بارزانی سەبارەت بە کەرکووک "بانگەشەی هەڵبژاردن" بووە، وتی: هەرێمی کوردستان پاش تێپەڕینی ساڵێک بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، هێشتا لە پێکهێنانی حکومەت سەرکەوتوو نەبووەو پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووکیش بەرەوڕووی قەیرانی ناوخۆیە، بۆیە باسکردنی ئەو جۆرە قسەو لێدوانانە، نالۆژیکانەیە. "مەحمود زەیدان" لە ڕێبەرانی گرووپی "مەجلیس ئەلعەرەبی ئەلموەحید" وێڕای ڕەخنەگرتن لە قسەکانی مەسرور بارزانی وتی: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق خووی گرتووە بە لێدوانی هەراسازکەر لەهەر خولێکی هەڵبژاردنیداو ئەو قسانە، پێشاندەری شکست هێنانی ئەو پارتەیە لە دەسخستنی دەنگی جەماوەر لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی عێراق و بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر، لەهەوڵی دنەدانی کۆمەڵگایە.

"عەدنان کنانی" کارناسی ئاسایشیی عێراقیش وێرای نەیارەتی لەگەڵ ئەو قسانەی بارزانی وتی: لێدوانی ڕێبەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەکاتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکان، هەردەم ئامرازێکە بۆ دەس خستنی دەنگی کوردەکان. "نازم مەدغەش" چالاکی عێراقیش وێرای شەرمەزارکردنی قسەکانی مەسرور بارزانی لەبارەی کەرکووک، وتی کە لێدوانەکانی بارزانی، ڕەت کراوەیەو هیچ جیاوازییەک نیە لەنێوان لێدوان و قسەکردنی ڕەگەزپەرستانەو تایفی و پارت و لایەنەکان دەبێ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، خۆببوێرن لە قسەو لێدوانی ئاژاوەگێڕانە.

سەرپەیڤ