کاندیدێکی یەکێتی بەهۆی بڕوانامەی ساختەوە لە هەڵبژاردن دوورخرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442475-کاندیدێکی_یەکێتی_بەهۆی_بڕوانامەی_ساختەوە_لە_هەڵبژاردن_دوورخرایەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە ناوی یەکێک لە کاندیدەکانی یەکێتیی لە بازنەی سلێمانی، بەهۆی بڕوانامەی ساختەوە ( تەزویری شەهادە) لە لیستی کاندیدەکان لابردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2025 13:55 Asia/Tehran
  • کاندیدێکی یەکێتی بەهۆی بڕوانامەی ساختەوە لە هەڵبژاردن دوورخرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە ناوی یەکێک لە کاندیدەکانی یەکێتیی لە بازنەی سلێمانی، بەهۆی بڕوانامەی ساختەوە ( تەزویری شەهادە) لە لیستی کاندیدەکان لابردووە.

بە پێی بەیاننامەی فەرمیی تازەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق شیاوەتی لەیلا کەریم حەمادی بەکر کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی سلێمانی لەبەر ساختەکردنی بڕوانامەی خوێندن هەڵوەشاوەتەوە. دوو بەربژاری دیکەش لە پارێزگاکانی بابل و بەسرە بە هۆکاری لەبەرچاو نەگرتنی پێوەرەکانی کردەوە و ئاکاری جوان لەو ململانەیە وەلانراون و بۆیان نییە خۆیان کاندید بکەن.شیاوەتیی ئەیاد مەحموود تەمیمی و محمد عەتیە عەتیوی"یش لەبەر بنپێکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان پشتڕاست نەکراوەتەوە. بۆ چواردە کاندیدی سەر بە هاوپەیمانی و لیستی جۆربەجۆریش غەرامەی دوو ملیۆن دیناری بڕاوەتەوە، لەبەر بنپێکردنی بڕگەی پێنجی یاسانامەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان.