تشرینی یه‌که‌م 28, 2025 18:20 Asia/Tehran
  • کاروانێکی گەورەی سەربازی ئەمریکا گەیشتە بنکەی هەریری هەولێر

ژێدەرێکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە کاروانێکی پێکهاتوو لە پەنجا لۆری هەڵگری چەک و کەرەستەی جەنگی گەیشتووەتە بنکەی هەریر کە لە نزیکی هەولێردا هەڵکەوتووە و شوێنی سەقامگیر بوونی هێزی ئەمریکاییە.

ئەم ژێدرە ڕایگەیاندووە ئەم کاروانە لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی کۆپتەری ئاپاچی و درۆنی ئەمریکاییدا بووە و گەورەترین کاروانێکە کە لەم مانگەی ئۆکتۆبڕدا گەیشتۆتە ئەم بنکەیە. هەموو بەڵگەکان پیشاندەری ئەوەن کە ئەم کاروانە لە یەکێک لە بەنکەکانی ئەمریکا لە سوریاوە  هاتووە بۆهەریر.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕاشیگەیاندووە: بە گەیشتنی ئەم کاروانە تەگبیری ئەمنی تووند جێبەجێ کراوە و تا یەکەم کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆیشش بەردەوام بوو بۆ ئەوەی هاتوچۆی لۆرییەکان و گوێزرانەوەی  چەک و کەرەستەی سەربازی لە نێو بنکەکەدا بەبێ هیچ کێشەیەک جێبەجێ بکرێ. ئەم جموجۆڵەی هێزی داگیرکەری ئەمریکایی لە خاکی عێراق لە کاتێکدایە کە لە ڕێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و واشینتۆن ماوەی فەرمانبەرێتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئەو پەڕی تا کۆتایی سێپتەمبەری ٢٠٢٥ کۆتایی دێت.

سەرپەیڤ