تشرینی دووه‌م 02, 2025 20:44 Asia/Tehran
  • تەشەرەکانی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە یەکتر

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، خەڵکی هەولێر قەسر و جادەی پانی بۆچیە، ئەگەر نەتوانن بە ئازادی قسە بکەن، لەوەڵامدا مەسرور بازرانی، جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت، "ئازادی ئەوە نییە، بە تۆپ و تانک بچیتە سەر هۆتێلێک".

مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا لە شەقڵاوە بە توندی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دایەوە و ڕایگەیاند: ئەوانەی باسی ئازادی دەکەن دەبێت خۆیان ئازاد بن. مەسرور بارزانی لە وەڵامی قسەکەی بافڵ تالەبانی کە وتبووی خەڵکی هەولێر ناتوانن بە ئازادی قسە بکەن، ڕایگەیاند کە ئازادی ئەوە نییە بە تۆپ و تانک بچیتە سەر هۆتێلێک، یان بچیتە سەر ئۆپۆزسیۆنی خۆت.شایانی باسە بافڵ تاڵەبانی، دوێنی شەممە لەمیانەی ئاهەنگی جەماوەری حزبەکەیدا لە شاری هەولێر وتبووی کە خەڵکی هەولێر قەسر و جادەی پانی بۆچیە، ئەگەر کەسێک نەوێری قسەبکات لە ترسی ئەوەی زمانی دەبڕدرێت.

سەرپەیڤ