بایکۆتی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و بەشداری لە کەرکووک
تشرینی دووهم 04, 2025 18:48 Asia/Tehran
بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە لەبەر نەبوونی کەشێکی تەندروست، شەفاف و دادپەروەرانەی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بایکۆت دەکات.
بزووتنەوەی گۆڕان داوای لە پارت و ڕەوتە سیاسییەکان کردووە کە بۆ پێکهێنانی بەرەی بایکۆت یەکبگرنەوە. گۆڕان جەختیشی کردووەتەوە کە لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکییەکانی دیکەی عێراق، لایەنگرانی دەبێت لە پرۆسەی دەنگدان بەشداری بکەن. ئەم بزووتنەوەیە کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنەکەی ساڵی ڕابردووی پەرلەمانی هەرێم شکستگەلێکی قورسی هێناوە و ئێستا تووشی دووبەرەکیی ناوخۆیی بۆتەوە ڕاشیگەیاند کە پارە و چەک ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە ڕەنگڕێژکردنی ئەنجامەکان دەبینن و هەر ئەمەش بۆتە هۆی دابەزینی متمانەی گشتی و لاوازبوونی دیموکراسی.